
ڕۆژی پێنجشەممە دوی گەلاوێژی ۱۴۰۴ ئاگرێکی بەرفراوان کەوتە گیانی ئاویەری شاری سنه و دوابەدوای ئەم ڕووداوە دەستبەجێ کۆمەڵێک چالاکی ژینگەپارێزیی و هاوڵاتی بەرپرس بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە خۆیان گەیاندا ئەو شوێنە.
بەداخەوە لەم ئەرکە خۆبەخش و دڵسۆزنەدا چەن لاوی دڵسۆز و نیشتمان پاڕێز بە سەختی بریندار بوون. بەڵام بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوه لەم کارەساتەدا کاک حەمید مورادی بەرپرسی ڕێکخراوی ژینگە پارێزی شنەی نۆژین و دو لاوی بوێر و دلێر بە ناوەکانی چیاکو یووسفی نژاد و خەبات ئەمینی بە هۆی زۆربوونی برینەکەیان گیانیان لە دەست دا و خۆیان کردە فیدایی ئاو و خاک و زێدەکەیان.
کاک حەمید مورادی، کاک چیاکو یووسفی نژاد و کاک خەبات ئەمینی ڕۆڵەگەێکی ئازا و دلێر و ئەمەگناسی کوردستان و سنە بوون کە بۆ پاراستنی نیشتمانەکەیان گیانی خۆیانیان نەترسانە خستە ناو دەست و پەیوەست بوون بە کاروانی شەهیدانی ژینگەیی کوردستان.
بەڵام دڵنیایین تا کوردستان بمێنێ و تا خەڵکی نیشتمان و تایبەتی تا ئاویەر بمێنێ ناویان بە بەرزایەکانی نیشتمانەوە دەدڕەوشێتەوە و باوەڕمان ئەوە بووە و هەروایه: پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین
نامرن ئاوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین
ڕۆحیان شاد، یادیان پیرۆز و هەرمان
بەڵام دووپات کردنەوەی بێ کەسی و بێ دەسەڵاتیمان بۆ خۆی ئازارێکە بێ کۆتایی بەداخەوە ڕەنج و کێشە و ئازار و کارەساتەکان لەم وڵاتە تەواوبوونیان نییە و برینەکانی ئەم گەلە چەوساوە ساڕێژبوونی بۆ نییە. ڕۆژ نییە جەرگی دایکان نەسووتێ و پشتی باوکەکان نەچەمێتەوە.
خەمی کۆنە بە با نادەم،
خەمی تازە یەخەم ئەگرێ
مەگەر دەستی قەدەر بێت و
لەجەمعی خەم نەجاتم با
لەم بێ گەورەیی و بێ دەسەڵاتیدا، حەمید مورادی و چیاکو یووسفی نژاد و خەبات ئەمینی لاوانی ئەم خاکە بێ نازە، ڕۆڵەگەلێکی بوێر و ئازاو فیداکار لە شاری سنەی خۆێناوی کە قارەمانی پاڵەوانی و ئەخلاق و خزمەت گوزاری ژینگەپ بوون بە هۆی برینی ئاگرە دەستکردەکەی دوژمنانی زێد چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدانی ژینگەوە، جیا لە دەزگیران و باوک و دایک و برا و خویشک و کەس و کاریان، خەڵکەی سنە و کوردەواریش خەمبار بوون و ئیش و ئازاری گەل دووبارە کەوتە سەر هەوری ڕەشی ئاسمانی وڵات.
شەوێ نەبوو بە خەمی کۆنەوە سەربنینەوە
ڕۆژ نییە مەرگی لاوان و تازەلاوان بە شێوەگەل جوور بە جوور نەچێتە بەر دەرگای ماڵی هەژاران. ڕۆژ نییە باڵەندەکان هێلانەیان لێ خاپوور نەکرێت و هەتا ئاگر نەگری، ئێشی سووتیان دەرک ناکەی
داخ گرانمان بۆ ئەم گشتە مەرگە ناوەختە.
باوکی شوان/سنه




