
تاوانی ژینگه‌یی بریتییه له هێرشکردنه سه‌ر پێکهاته و سه‌رچاوه و توخمه جیاوازه‌کانی ژینگه، که کاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیستمی هاوسه‌نگی توخمه جیاوازه‌کانی سروشته‌وه هه‌یه. تاوانی ژینگه‌یی به‌پێی جۆری ئه‌و شته‌ی که تاوانه‌که‌ی له‌سه‌ر روو ده‌دات، دابه‌ش ده‌بیته سه‌ر چه‌ند جۆرێک که ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
۱-تاوانی هێرشکردنه سه‌ر ژینگه‌ی هه‌وا:
پیسبوونی هه‌وا له رێگه‌ی چالاکییه‌کانی مرۆڤه‌وه روو ده‌دات که به‌شدارن له گۆڕینی رێژه‌ی پێکهاته‌کانی هه‌وا، ده‌توانرێت له رێگه‌ی ئه‌و گازانه‌ی که پێوه‌ستن به سووتاندنی پاشماوه و زبڵ و خاشاکه‌وه ده‌ربکه‌ون، یان ئه‌و گازانه‌ی له ئامرازه‌کانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌رده‌چن، یان پاشماوه و غازی پیشه‌سازی یان ئه‌و ماده تیشکده‌رانه‌ی له ئه‌نجامی چالاکییه ئه‌تۆمییه‌کانه‌وه ده‌رده‌چن، یان ده‌ردانی دووکه‌ڵ و گاز و هه‌ڵم، یاخۆ ته‌نۆڵکه‌کانی ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، یان سووتاندنی سووته‌مه‌نی یاخۆ ده‌رهێنان و گه‌ڕان به دوای نه‌وت و غازی سروشتی، هه‌موو ئه‌مانه هۆکارن بۆ پیسبوونی ژینگه.
شایانی باسه که هێرشکردنه سه‌ر ژینگه‌ی هه‌وا، شتێکی حه‌تمییه، بۆیه بنبڕکردنی ئه‌سته‌مه، له‌به‌رئه‌وه یاسادانه‌ران ئامانجیان بریتی نییه له بنبڕکردنی تاوانه‌که، به‌ڵکو بریتییه له رێکخستن و سنووردارکردنی سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م کاره یان ئه‌م تاوانه، وه‌ک کارگه و تاقیگه و ئه‌وانی تر که سه‌رچاوه‌ن بۆ پیسبوونی ژینگه، له رێگه‌ی پابه‌ندکردنیان به‌و رێگه و شێوازانه‌ی یاسا بۆیانی دیاری کردووه بۆ رێگریکردن له پیسبوونی ژینگه.
۲-تاوانی ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر ژینگه‌ی زه‌وینی:
چه‌ندان جۆری تاوان هه‌یه که دژی ژینگه‌ی زه‌وینی ئه‌نجام ده‌درێن به‌هۆی فره‌یی توخمه‌کانی ئه‌م ژینگه‌یه که بابه‌تی تاوانی ژینگه‌یین، بۆیه ناکرێت ئه‌م جۆره تاوانانه سنووردار بکرێن به‌و پێیه‌ی که فره و هه‌مه‌چه‌شن و ئاڵۆزن، بۆ نموونه تاوانه ژینگه‌ییه‌کان ده‌توانرێت به‌م شێوه‌یه ئه‌نجام بدرێت، وه‌ک به بیابانبوون، هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی سه‌وزایی، هێرشکردنه سه‌ر دارستانه‌کان و له‌ناوبردن و سووتاندنیان که وایان لێ ده‌کات، ورده ورده له بارودۆخی بیابانبوون نزیکیان بکاته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی جۆراوجۆری بایۆلۆجی و جۆره‌کانی رووه‌ک و ئاژه‌ڵ و له‌ده‌ستدانی خۆراک، هه‌روه‌ها له‌ده‌ستدانی ئیکۆسیستم، جگه له زیان و کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و به‌رهه‌می کشتوکاڵی و شوانکاری.
زیادبوونی ئه‌و پاشماوانه‌ی که له ئه‌نجامی چالاکیی پیشه‌سازی و کشتوکاڵی دروست ده‌بن، به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی و ناڕێکخراو فڕێ ده‌درێن، ئه‌م پاشماوانه ماده‌ی ئۆرگانیکیان تێدایه که به‌هۆی میکرۆبه‌کانه‌وه شی ده‌بنه‌وه، ماده‌ی ژه‌هراوی به‌رهه‌م ده‌هێنن که خاکی سه‌ر رووی زه‌وی پیس ده‌که‌ن و وای لێ ده‌که‌ن توانای رواندنی نه‌بێت، هه‌روه‌ها تاوانی ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر شوێنه‌واره مێژووییه‌کان که موڵکی ده‌وڵه‌ته‌کان خۆیانن.
۳-تاوانی دژی ژینگه‌ی ده‌ریایی و رووباره‌کان:
ده‌سته‌واژه‌ی ژینگه‌ی ده‌ریایی، به یه‌کێک له ده‌سته‌واژه تا ئاستێک مۆدێرنه‌کان داده‌نرێت له بواری فقهی نێوده‌وڵه‌تیدا که له نیویۆرک له ساڵی ۱۹۷۸ هاته ئاراوه، ئه‌م چه‌مکه بووه‌ته هێمایه‌کی گرنگ له فقهی یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا، شایانی باسه ژینگه‌ی ده‌ریایی گرنگییه‌کی زۆری ئابووری هه‌یه بۆ مرۆڤ، به‌و پێیه‌ی سه‌رچاوه‌ی خۆراک و چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی کانزاییه، هه‌روه‌ها ئامرازێکی پێوه‌ندییه له نێوان کیشوه‌ره‌کاندا، بۆیه ژینگه‌ی ده‌ریایی له ژێر پاراستنی یاسای ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا جێگیر کراوه، چه‌ندان شێوه‌ی هه‌یه وه‌ک پاشماوه کیمیایی و پیشه‌سازییه‌کان که کاریگه‌ریی له‌سه‌ر سامانی کشتوکاڵی و ماسی و .. هتد ده‌بێت .
۴-تاوانه ژینگه‌ییه‌کانی پێوه‌ست به ژاوه‌ژاو (التلوث السمعی):
له ماده‌ی یه‌که‌م له یاسای کۆنترۆڵی ژاوه‌ژاوی عێراقی ژماره ۴۱ ساڵی ۲۰۱۵، به‌م شێوه‌یه پێناسه کراوه، ده‌نگێکی نه‌خوازراوه که کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌ندروستی و ئاسووده‌یی که‌سانی دیاریکراو یان خه‌ڵکی گشتی ده‌بێت، هه‌روه‌ها کاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه. هاوکات ژاوه‌ژاوی ده‌نگ یان کۆمه‌ڵێک ده‌نگی نه‌خوازراو یاخۆ هه‌ر ده‌نگێکی تری بێ که‌ڵک جا ده‌نگی سروشتی بێت یان ده‌نگی ئامێره‌کانی ناو کارگه‌کان، یان ئامرازه‌کانی گواستنه‌وه و پێوه‌ندیکردن له شه‌قامه‌کان، یان ده‌نگی ئامێره‌کانی وه‌ک رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن، یاخۆ قسه و هاوارکردنی خه‌ڵک. ژاوه‌ژاو هێرشکردنه سه‌ر ژیان پێکده‌هێنێت، له هه‌مان کاتدا نوێنه‌رایه‌تیی کاریگه‌رترین سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ڕاوکێ ده‌کات له ژینگه‌ی سروشتی‌دا بۆ مرۆڤ، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی چالاکییه‌کانی مرۆڤدایه که له رێگه‌یه‌وه ده‌توانێت رۆڵی سه‌ره‌کی بگێڕێت له تێکدانی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان، هه‌ر مرۆڤه که ئه‌و بارگرانییه هه‌ڵده‌گرێت و کاریگه‌رییه‌که‌ی به‌تایبه‌تی له ئاشتی و ئارامیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه. نموونه‌ی تاوانه‌کانی ژاوه‌ژاو زۆرن، بۆ نموونه ده‌نگی هۆیه‌کانی گواستنه‌وه و زه‌نگی ئۆتۆمبێل و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و فڕۆکه، هه‌روه‌ها ژاوه‌ژاوی چالاکییه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کان و ژاوه‌ژاوی ئاهه‌نگه‌کان و سه‌ما و گۆرانی و ده‌نگی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی ماڵی. یاسادانه‌ر به‌شداریی کردووه بۆ که‌مکردنه‌وه و سنووردارکردنی ئه‌م تاوانه، ئه‌ویش له رێگه‌ی رێکخستنی ئه‌م چالاکییانه به‌پێی یاسا تایبه‌تیه‌کان.




