اجتماعیاسلایدیادداشت

کارەساتی مرۆڤ و سەرکردەی خۆبەزلزان!

 

 لە یەکەمی مانگی ئەیلولی ۱۹۸۵ نێردەی هاوبەشی فەڕەنسا و ئەمەریکا پاشماوەی کەشتیە هەرە بەناوبانگەکە لە مێژوو «تیتانیک»یان دۆزیەوە ، کە لە مانگی نیسانی ۱۹۱۲ لە ئۆقیانووسی باکووری ئەتڵەسی بەر شاخێکی بەستەڵەک کەوت و تێکشکا و نقوم بوو، جیهان بەشێوەیەکی فراوان  تیتانیک-ی لەو فیلمە ناسی کە ئەمەریکا بەرهەمیهێنا و سەدان ملیۆن کەس بینیان، تیتانیک لەکن گریکەکان لە سیفاتی خوداوەند و زەبەلاحەکان وەرگیراوە، ئەمە چی بوو وای لەو خوداوەندە زەبەلاحەکەی یۆنان کرد کە لەسەردەمی متمانەی ڕەهای زانست و تەکنۆلۆژیا کەشتیەک دروستبکرێت کە پێی دەوترا ئەو کەشتیەی (نقوم نابێت) ژێرئاو  بکەوێت و تێکبشکێت !!

ئایا ئەمە خوداوەندی « هۆبریس »ی خۆبەزلزان بوو لە فەلسەفەی گریکەکان وایکرد کە ژێر ئاو بکەوێت یان بیرۆزی پیلانگێڕی،  گوایە هەندێک بزنس مانی گەورە لەناو کەشتیەکە دابووە و لە لایەن هەندێک بزنسمانی تر  لەدەرەوە کە کێبڕکێیان لەنێواندا  هەبوو وایانکردووە کە کەشتیەکە نقوم بێت ؟!

هۆبریس بریتیە لەوەی: کاتێک مرۆڤ بەهۆی خۆبەزلزانیەوە سنوورە سروشتیەکەی خۆی تێدەپەڕێنێت ناچار  تیمیسیس – خوداوەندی سزا تەدەخول دەکات و سنوورێک بۆ لووتبەرزی مرۆڤ دادەنێت، تیتانیک نموونەیەکی نوێیە بۆ ئەو هیبریس-ە، دەستکەوتێکی سەرسوڕهێنەری ئادەمیزاد بوو، بەڵام بارگاوی بوو بە ئیدیعای باڵادەستی بەسەر سنووری سروشتدا و ، ئەنجامەکەشی داڕمان یان نقووم بوون بوو ، تیتانیک هەر تەنها کەشتیەک نەبوو نقووم بێت، بەڵکو بەرجەستەکردنی هزرێک یان غڕووری مرۆڤ بوو کە ئەو بوو نوقمیکرد و، هەر کەسێک یان حزبێک یان سەرکردەیەک یان دەوڵەتێک یا شارستانیەک سنووری سروشتی خۆی پشتگوێ بخات خۆی دووچاری کەوتن دەکات.

ئەمە بەروەڕووبونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان لووتبەرزی مرۆڤ و هێزی سرووشتە ، هەر ئەو خۆبەزلزانەی سەرکەوتن لەدوای سەرکەوتنی هێزەکانی ئەڵمانیا بوو کە هەم چاو و هەم تێڕوانینیان کوێر کردبوو، وایلێکرد کە دەستی درێژکراوی سۆڤیەت پشتگوێبخات، کە ئەوکات یەکێتی سۆڤیەت ڕێککەوتنی هێرشنەکردنە سەر یەکتر لەگەڵ ئەڵمانیا واژوکردبوو، بەڵام خۆبەزلزانی هیتلەر وایکرد کە لە یۆنیۆ-ی ۱۹۴۱ هێرشبکاتە سەر سۆڤیەت کە بە شکست بۆ ئەڵمانیا کۆتایی هات و لە میژوو دەریانهێنا، وانەکە لێرەدا  ئەوەیە: کاتێک ئەو خۆبەزلزانیە، مرۆڤ پاڵدەنێت بۆ پێداگری لەسەر گەیشتن بە ئامانجە سەختەکان یان محاڵەکان، کۆتاییەکی تراژیدی بەدوای خۆیدا دەهێنێت،

ئەم کۆتاییە کارەساتاویە بۆ  پاڵنەری ئینکارکردنی واقیع دەگەڕێتەوە کە بەپێی زڕوف جیاواز دەبێت، ئینکار دەکات، چونکە لووتبەرزی و خۆبەزلزانیەکەی ڕێگا نادات دان بە واقیع بنێت، یان ئەوەیە کە تەکوینەکەی ڕێگە نادات دان بە فەشەل بنێت، کەسانی خۆبەزلزان دوژمنێکی بکوژە کە نقوم بوونە لەناو لووتبەرزی و نەرجسیەتی خۆیان و، گوێ لەوانە دەگرن کە ستایشیان دەکەن و نیفاقیان بۆ دەکەن، بەڕاستی ئەمانە هەڕەشەن بۆسەر سەقامگیری و، ئاکامەکەشی کارەسات و فەشەل و فەوزایە، قوڵترین وانە ئەوەیە کە شارستانیەتەکان وەکو تاکەکانن، بەئاسانی لەژێر وەهمەکانی خۆیدا نقوم دەبن نەک بەرد یان شاخەکان نقومیان بکات، هەروەکو ئەلبێر کامۆ دەڵێت: ئەمە) بێمانایی ژیان- عبث الحیاه)ە بەرانبەر هێزی مردن. تیتانیک کەشتیەک نەبوو نقوم بێت یان ئەڵمانیا ئەو هێزە زەبەلاحە و سەرکەوتن لەسەر سەرکەوتن نەبوو کە بڕوخێت، بەڵکە هەموو ئەمانە ئاوێنەیەکی فەلسەفیە ڕەنگدانەوەی لاوازی مرۆڤە کاتێک خاکەرایی و خۆنەویستی لەبیر دەچێت، ئەمە بیرهێنانەوەی ئەوەیە کە زانست، هەرچەند بەرزبێت، پێویستی بە حیکمە هەیە  هەروەک «کانت»  فەیلەسوفی ئەڵمانی دەڵێت:  عەقلی مرۆڤ بەهێزە بەڵام سنووردارە ، لەڕاستیدا تەکنۆلۆژیاش بێ هۆشیاری ئەخلاقی دەگۆڕێت بۆ ئامرازێکی تێکدەر، وەک ئەوەی لە تیتانیک بینیمان و لە زیرەکی دەستکردیش دەیبینین .ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

محمد خۆشناو

 

 

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا